بەکارهێنانی جگەرەی ئەلکترۆنی لەم شارەی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی1ی 2023، لیژنه‌ی مافی گشتی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی پارێزگای دهۆك له نووسراوێكی فه‌رمیدا چه‌ند بڕیارێکی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره و نێرگله ده‌ركرد. لەوانە به‌كارهێنان، بازرگانیكردن و فرۆشتن به جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له سنووری دهۆک قه‌ده‌غه ده‌كرێت .
لەنوسراوەکەهاتوە، رێگه به كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ نادرێت بچنه ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌رگێله‌ی تێدا به‌كارده‌هێندرێت و شوێنه‌كانی نانخواردنیش له شوێنه‌كانی نه‌رگێله‌كێشان جیاده‌كرێته‌وه.
فەرهاد ئیسماعیل، بەڕێوه‌بەری بەشی خۆپارێزی لە بەڕێوه‌بەرایه‌تی تەندروستیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ماوه‌یه‌كه لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان خوێندنەوە و بەدواداچوون بۆ گاریکەرییه نه‌رێنییه‌كانی جگه‌رەی ئەلیکترۆنی دەکەن و دواجار بڕیاریان دا جگه‌رەی ئەلیکترۆنی لە سنووری پارێزگای دهۆک قەدەغە بکه‌ن.
وتیشی، "جگه‌رەی ئەلیکترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا لەنێو کۆمەڵگه بڵاوبووه‌تەوە و بووه‌تە هۆی مەترسی بۆ سەر تەندروستیی گه‌نجه‌كانمان".
بەڕێوه‌بەری بەشی خۆپارێزی لە بەڕێوه‌بەرایه‌تی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چیتر رێگە نادەن لەرێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه جگه‌رەی ئەلیکترۆنی هاوردە بکرێت.
