مەسروربارزانی: بەغدا پابەندە بەڕاگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



لە میانی بەشداریکردن لە 53مین کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت نەوت و غازی هەرێمی کوردستان

لەو چاوپێکەوتنە، مەسرور بارزانی  تیشیکی خستەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و رێککەوتنەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق و ئاماژەی بەوەدا، کێشەی درێژخایەنی نەوت و غازی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غازەوە چارەسەربکرێت.

 سەبارەت کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاماژەی دا، کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا زیادیانکرد، کاتێک لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق سێکتەری نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستووری ناساند.

بارزانی وتوێتی، ئەوەی لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکومەتی هەرێم، تاوەکو یاسایی نەوت و غاز پەسند دەکرێت.

لەبارەی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسایی نەوت و غاز، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە رۆیتەرزی رایگەیاندووە، پێویستە لەچەند مانگێکدا رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت، شەش مانگی بۆ دیاریکراوە.

مەسرور بارزانی سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێم کاردەکەن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەندە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکان لای حکومەتی هەرێمە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار