ئەردۆغان ڕۆژی هەڵبژاردنی تورکیای دیاریکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ١٤ی ئایاری وەک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی دیاری کرد.
ئەردۆغان لە کۆبونەوەی حەفتانەی پارتەکەیدا، وادەی هەڵبژاردنی لەو رۆژەدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە دەتوانن شکست بە لایەنەکان ئۆپۆزسیۆن بهێنن.
بەگوێرەی یاسا بڕیار بوو، ١٨ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بەڕێوەببرێن. بەگویرەی یاسا ئەردۆغان ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە، بەڵام بەپێی هەندێک میدیای تورکیا، ئەردۆغان بەدوای هەموارکردنەوەی یاسایەکدا دەگەڕێت کە رێگە بە خۆکاندیدکردنی بدرێت.
بەگوێرەی راپرسیەکان دەنگی دەسەڵات لەم هەڵبژاردنەدا زۆر کەم دەکات، بەڵام ئەو کاندیدەی کە ئۆپۆزسیۆن دیاری دەکات، دەتوانێت کاریگەری زۆر لەسەر رێژەی دەنگەکان دروست بکات. تاوەکو ئیستا وا دەردەکەوێت، کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کە لەنێو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆندا، لایەنگری زیاتری هەیە، بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دیاری بکرێت.
هەرچی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپەشە)، تاوەکو ئیستا کاندیدی دیاری نەکردووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت، گولتان کشاناک هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئامەد بە کاندیدی هەڵبژێرن کە نزیکەی حەوت ساڵە لە زینداندایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار