هەپەگە شەهیدبوونی چوار گەریلای لە باکوری کوردستان راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، چوار گەریلایان لە چیای گابار شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هیزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە، لە راگەیەنراوێکد ئاشکرا کرد کە چوار گەریلایان بە ناوەکانی، ئەفرین، هۆگر، سەڕڤان و رێناس لە شەڕ و پێکدادانێکی چیای گاباری سەر بە پارێزگای شڕنەخی باکوری کوردستان، شەهید بوون.
هەپەگە دەڵێت، گەریلاکان کە خەڵکی، جۆلەمێرگ، ئامەد، ئێلح و کۆنیان، لە شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانیان و سوپای تورکیادا لە چیای گارە لە ٩ی ئەم مانگەدا شەهید بوون.
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) دووی ئەم مانگە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ئاشکرا کردبوو. بەگوێرەی ئامارەکە ساڵی رابردوو، دوو هەزار و ٩٤٢ سەربازی تورکیا کوژراون و ٣٠١ گەریلای شەهید بوون کە ٥٥ کەسیان بەهۆی چەکی کیمیاییەوە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار