لە سەر ڕوداوەکەی مێردین چەند کەسێک دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شەوی رابوردوو خێزانێکی پارێزگای دهۆک بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەرەو تورکیا بەرێدکەون، لەنزیک شاری نەسیبین کەسێک تەقەیان لێ دەکات بەوهویەوە حەجی عەبدوڵلا مامیسی لەگەڵ هاوسەر و کچێکی گیانی خۆیان لەدەستداوە هاوکات دایکی مەلائەحمەد جەلالەدین گیانی خۆی لەدەستداوە

رەمەزان رێکانی، کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکەیان بە هاوڵاتی ی وت"ئەوانەی گیانی خۆیان لەدەستداون لەعەشیرەتی رێکانی نە، شەوی رابوردوو بەمەبەستی چارەسەر روویشتنە تورکیا

کەمێک پێش ئێستا، پارێزگاری مێردین رایگەیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی نسێبین چوار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە کوژران، لەسەر روداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردوە.

پۆلیس بەردەوامە لەگەڕان و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگرکردنی تۆمەتباران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار