بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ:ئەم جۆره ئوتومبێلانە سزا دەدرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەنێت:ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا سەرپێچی تۆماربکات، راستەوخۆ بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 19ی1ی 2023، رائید بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کێشەیان بۆ ھاتوچۆ درووستکردووە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بەشێوەیەکی رەسمی تۆماربکرێن، چونکە بەو رێگەیە پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ دەبن و کەمتر سەرپێچی دەکەن.

ئەو ئەوەشی وت: ھەر ئۆتۆمبێلێک بێسەرەتا بێت، لەکاتی سەرپێچیدا بەبڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار