وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تەقەکەرەکانمان دەستگیرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لەتەواوی عێراقدا دەستگیرکراون.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە لەتەواوی وڵاتدا بەهۆی تەقەی خۆشییەوە بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی عومان65 کەس دەسگیرکراون کە تەقەیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە شەوی ڕابووردوو هەڵبژاردەی عێراق پاش بردنەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەهەڵبژاردەی عومانی بردەوەو بۆ جاری چوارەم بوو بەپاڵەوانی کەنداو، هاوڵاتیانی عێراقیش بەو بۆنەیەوە هاتنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا، ژمارەیەکیشیان تەقەی خۆشیانکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار