ئێران هاوڵاتیەکی دیکەی کوردی لە سێدارە دا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی دوێنێ ئێران سزای سێدارەی سەر گەنجێکی کوردی بەناوی ( سەید فەرهاد حوسێنی) جێبەجێ کرد ولەسێدارەی دا لە زیندانی سۆڵماس کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقسەت دەستگیر کرابوو لە زیندانی سۆڵماس.
هەروەها ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەش داوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرت وزانیاریانەی بەدەست ڕێکخراوی هەنگاو گەیشتووە، ئەو گەنجە پێش سێ ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لە زیندانی سۆڵماس دەست بەسەر کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی ١٢٦ ڕۆژە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ئێران بەردەوامە و ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دوو گەنجی دیکەی کورد کە لەناو ناڕەزایەتیەکانی ئێراندا دەستبەسەرکرابوون لە سێدارە دران، هاوکات بەپێی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.