کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران بەڕێوەدەچێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سزادانی زیاتری ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بگەنە ڕێککەوتن.

ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی مانگانەی "ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا" بە سەرۆکایەتی جۆزێپ بۆرێل، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی ئەم یەکێتییە بەڕێوەدەچێت و سەرجەم وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام پێکەوە کۆدەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕوسیا و بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیادا تاوتوێ دەکرێت..

 

بەشێک لە دیپلۆماتکاران باسیان لەوە کردووە کە لیستی ٤٠ بەرپرس و دامەزراوەی ئێرانی بۆ سزاکان ئامادەکراوە، کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لێدەکرێت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، یەکێتی ئەوروپا سێ خولی سزای بەسەر ئەو دەسەڵات و دامودەزگایانەدا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

 

 هاوکات یەکێتی پەرلەمانی ئەوروپا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هاوکاری ڕووسیای کردووە لە شەڕی ئۆکرانیا و هەر بەو هۆیەشەوە سزاکانی دیکەی دژ بە ئێران پەسەند کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، یەکێتی ئەوروپا سێ خولی سزای بەسەر ئەو دەسەڵات و دامودەزگایانەدا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەیەکی  لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا داوای زیادکردنی سزاکانی سەر ئێرانی لە  یەکێتی ئەوروپا کرد بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار