سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی "شەهیدی میحراب" دەکات، کە رێوڕەسمێکە بۆ ساڵیادی کوژرانی محەمەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشوتری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ساز دەکرێت.

هاوکات، رێوڕەسمەکە ئەم بەیانییە لە بەغدا لە لایەن نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقەوە رێکدەخرێت و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، واتە سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادە دەبن. 

جێگەی باسە، محەمەد باقر حەکیم لە 29ـی ئابی 2003 گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەزارگەی ئیمامی عەلی لە نەجەف تەقییەوە لەکاتێدا ناوبراو لە مەزارگەکەدا بو، هاوکات تەقینەوەکە کوژرانی 84 کەسی دیکەشی لێکەوتەوە.

هەروەها لە 30ی ئەیلوولی 2003دا بەرپرسانی عێراق 4 کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی رۆڵ لە تەقینەوەکە دەستگیرکرد و بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقیش رایانگەیاند، ئەبو موسعەب زەرقاوی پلانداڕێژەری تەقینەوەکە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار