ئێران بەهۆی سزاکانەوە 85٪ی داهاتی فەرشەکەی لەدەست دەدات

پێش سزاکان ئێران لە ساڵێکدا یەک ملیارد و 200 ملیۆن دۆلار فەرشی هەناردە کردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هەناردەی فەرشی ئێران لە جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و بەرپرسێکش دەڵێت هندستان و ئەفغانستان جێگەی فەرشی وڵاتەکەیان گرتوەتەوە.

مەسعود سپێهرزادە، سەرۆکی سەندیکای فرۆشیارانی فەرشی دەستچنی ئێران ئاشکرای کردوە؛ بەهۆی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەناردەی فەرشی دەستچنی وڵاتەکەیان بۆ جیهان 85٪ کەمی کردوە.

 سپێهرزادە وتویەتی: بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە ئێران ناتوانێت لە بازڕەکانی جیهان ریکلام و بانگەشە بۆ فەرشەکانی بکات و رێگە نادرێت بەرهەمەکانی فەرش لە پیشانگا نێودەوڵەتییەکان نمایش بکرێن.

سەرۆکی سەندیکای فرۆشیارانی فەرشی دەستچنی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە لە ئیستادا فەرشی دەستچنی ئەفغانستان و هندستان جێگەی فەرشی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا گرتوەتەوە.

ئێران پێشتر بە گەورەترین هەناردەکاری فەرشی دەستچن لە جیهان ئەژمار دەکرا و سزاکانی ئەمریکا و سزا نێودەوڵەتییەکان ئەو بوارەی هاوشێوەی هەناردەی نەوتەکەی کردوەتە ئامانج و هەناردەی کەمی کردوە.

هەناردەی فەرشی دەستچنی ئێران بۆ جێهان پێش سزا نێودەوڵەتییەکان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بوە بەڵام لە ساڵی 2021 تەنها بە بەهای 55 ملیۆن دۆلار فەرشی دەسچنی هەناردەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار