سەرۆکی هەرێمی کوردستان: داوای جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا لە گوتارێکدا گوتی، "دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت".
ئهمڕۆ شهممه (21ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا گوتاریکی پێشکەشکردو تیایدا ڕایگەیاند، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە روانگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە، هەروەها لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران دووپات دەکەینەوە ".
وتیشی"هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکرێن."
ئەوەشی ڕونکردەوە،"دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت."
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە مافی پێکهاتەکان بەپێی دەستوور کرد و دەڵێت، "دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت، بە شێوەیەکی راستەقینە و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت."
رێوڕەسمی "شەهیدی میحراب" لەلایەن عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانییەوە لە بەغدا رێکخراوە و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون.