کەنەدا هاوڵاتییه داعشەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای فیدڕالی کەنەدا بڕیاریدا، ئەو هاوڵاتیانەی بگەڕێنێتەوە کە تیرۆریستی داعشن و لە ئیستادا لە زیندان و کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستاندان.
هێنری براون دادوەری دادگای فیدڕالی کەنەدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە چوار تیرۆریستی داعش کە هاوڵاتی کەنەدان و لە سوریا بەشداریان لە ریزەکانی داعشدا کردووە، بگەڕێندرێنەوە.
براون ئاماژەی بەوەکرد کە داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەی کردووە بە خێرایی پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت و لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا لەمبارەیەوە کۆبونەوە ئەنجام بدرێت و هەر چوار هاوڵاتیەکەیان بگەڕێنرێنەوە.
رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، حکومەتی کەنەدا و خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رێککەوتبوون، ١٩ ژن و منداڵی تیرۆریستانی داعش کە لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێکراون، بگەڕێندرێنەوە بۆ کەنەدا.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، زیاتر لە ٥٠٠ ژن و منداڵی تیرۆریستانی بیانی داعش، رادەستی وڵاتەکانیان کردووەتەوە کە خەڵکی، سوید، هۆڵەندا، روسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەلبانیا، نەمسا، بەلجیکا، فەrەنسا، تاجیکستان، عێراق، کەنەدا و ئوستوڕالیا بوون.