بەهای هەر دۆلارێک لە ئێران گەیشتە زیاتر لە 44 هەزار تمەن

هاوشانی دۆلار نرخی زێر لە ئێران بەرز دەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئەو وڵآتە بۆ زیاترلە  44 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە.

میدیاکانی ناوخۆی ئێران بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلارێک لە بازاڕەکانی وڵاتەکەدا گەیشتوەتە 44 هەزار و 400 تمەن لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی هەر دۆلاریک 42 هەزار 200 تمەن بوە.

تەنها لە رۆژێکدا بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن بە رێژەی 4.41٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە کە ئەمەش دووەمجارە دراوی دۆلار ئەو بەرزبونەوەیە بەخۆیەوە ببینێ.

پێشتر لە کاتی دەستلەکارکێشانەوە عەلی صاڵح ئابدی، پارێزگاری پێشوی بانکی ناوەندیی ئێران بەهای هەر دۆلارێک بۆ 44 هەزار و 550 تمەن بەرزبوەوە.

هاوکات لەگەڵ دۆلار، نرخی زێڕ لە ئێران بە رێژەی 3.81٪ بەرزبونەوەی بەوخۆیەوە بینی و یەک لیرەی (ئمیامی) گەیشتە 24 ملیۆن و 500 هەزار تمەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار