پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمڕۆ شەممە 21ـی 1ی 2023، كه‌مال موسلیم سه‌یعد، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاکانی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق قسه‌یكردووه‌ و سبه‌ی فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان  بۆ ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ـی 1ی دووه‌می2023 غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند: "وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات".

ئه‌و وتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به ئە‌وه‌شكرد، له‌ دیدارێكیان له‌گه‌ڵ عه‌باس جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای ئاسایشی خۆراك كرایه‌وه‌ كه‌ ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیركراوه‌.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی ئەوەشی خستە ڕو، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ 109 ملیار دیناره‌ كه‌ تا وه‌كو ئێستا ته‌نیا 14 ملیار دیناری خه‌رجكراوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار