کاتەکەی بزانە ، شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیه

2 ساڵ لەمەوپێش



ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 21ی1ڕایگەیاند "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێم بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەش داوە: لە ئێوارەى ڕۆژى 22ى 1ى 2023ەوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی ساردو وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوەو بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە ئەبینن".

شارەزاکە دەربارەی كەشوهەوای هەفتەی داهاتووشەوە وتوێتی: "لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە، ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار