سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی ئەمریکا کۆبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/1/21، چوارێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران. 

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته‌ مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش.

 خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌ربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى نێچيرڤانى بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه‌ و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى هاوکارییەکان باسی لێوە کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار