پۆلیس دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هەڕەشەیان لە ئافرەتان کردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌ن سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه‌ مۆبایله‌كه‌ی لێ ونبوه‌ و ده‌ست كه‌سێك كه‌وتوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت".
كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه‌ مۆبایله‌كه‌ی هاك كراوه‌ و كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت".
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر موبایله‌كاندا 
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر موبایله‌كاندا و له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) و (ب، ل، ح) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار