تورکیا 21جار چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی لە ڕۆژی 20ی1ی ٢٠٢٣ و هەروەها هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆسەر سەنگەرەكانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوكەدا ئاماژەبەوه کراوه، “لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكاندا داگیركەرێك سزادرا، سەنگەرێكی و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران، سوپای تورکیا، ١٩ جار بە چەكی كیمیایی، دوو جاریش بە بۆمبی قەدەغەكراو و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كرد، هاوكات بنکەکانی گەریلا ١٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

هەپەگە زانیاری زیاتری داوە دەربارەی چالاکیی هێزەکانیان ڕاگەیاندوه لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

20كانونی دووەم، كاتژمێر 20:00لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گوندی سیدایاندا، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا سەنگەرێك بە چەكێكی بۆمبهاوێژەوە لەناوبرا.

هەروەها لە شارەدێی شێلادزێی، ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان سێ جار بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدایان دا.

20ی1، كاتژمێر 4:20ی دوانیوهڕۆ لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆیاندا.

20ی 1 كاتژمێر 9:30، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا.

هەروەها، كاتژمێر 21:00لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی
20ی 1ی 2023، لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٩ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار