سەبارەت بە نرخی دۆلار... ئەمڕۆ لە بەغدا چی ڕوویدا؟
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر بهدینارهوه ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان.
دەشڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به نرخی دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌كرده ئامانج كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و باسانهشی له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه و ئه‌وانه قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه بڵاوبكه‌نه‌وه".
جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.