ئۆپۆزسیۆن: باشترین کاندید کە دژمان بوەستێتەوە ئەردۆغانە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەلی ئاغبابا یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت هۆکارێک بدۆزێتەوە کە جارێکی دیکە ئەردۆغان بکرێتەوە بە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی و وتی، " باشترین کاندی کە دژمان بوەستێتەوە ئەردۆگانە."
ئاغبابا کە لە هەمانکاتدا پەرلەمانتاری شاری مەلەتی باکوری کوردستانی جەهەپەیە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی لەو شارەدا، ئاماژەی بەوەکدا، ئەم دۆخەی کە تورکیا رووبەرووی بووەتەوە، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانە کە سیاسەتێکی تاکڕەوی پەیڕەو کردووە. بۆیەش هاوڵاتیان ئەمە دەزانن و باشترین کاندید کە دژی ئۆپۆزسیۆن بووەستێتەوە ئەردۆغانە.
ئاغبابا دەشڵێت، "دەسەڵات رێژەی هەواڵسانی بەگوێرەی خۆی، بۆ ٦٠٪ کەمکردووتەوە، بەڵام نرخی پێداویستیەکان رۆژ بە رۆژ گرانتر دەبن. ئەمەش نیشانمان دەدات کە پێویستە تورکیا لەم رژێمە تاکەکەسیە رزگار بکەین و لە ١٤ی ئایاردا کۆتایی بە دەسەڵات بهێنرێت و کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپەش بکرێتە سەرۆککۆماری تورکیا."
دوێنێ بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بە مادەی ١٠١ی دەستووری تورکیا کرد کە تایبەتە بە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا و پرسی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەگوێرەی سیستمی نوێی سەرۆکایەتی تورکیا هەموارکراوەتەوە و وتی، " مادەی ١٠١ی دەستوور هەموارکراوەتەوە، بەگوێرەی مادەکە کە هەموارکراوەتەوە، ئەردۆغان یەک جار خۆی هەڵبژاردووە و مادەکە رێگەی پێدەدات، جارێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە و ئەمەش هیچ گرفتێک لەبەردەمیدا دروست ناکات."
بەو پێیە بێت پیدەچێت، دەسەڵات جارێکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار