ئەمریکا گرووپێکی سەربازی سەر بە  ڕوسیا وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاری نێودەوڵەتی دەناسێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هآوڵاتی

جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی  کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گروپی سەربازی ڤاگنەر"ڕێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات.

جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڤاگنەر کە لەلایەن یڤگنی پریگۆژین، بازرگانێکی نزیک لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پشتگیری ئەکرێت ، نزیکەی ٥٠ هەزار چەکداری لە ئۆکرانیا هەیە، کە لەسەدا ٨٠ی ئەو چەکدارانە لە زیندانەکانی ڕووسیا وەرگیراون، هەروەها وتیشی،  ڤاگنەر "رێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات."

هەروەها جۆن کێربی وتیشی،  ئێمە بێ وەستان کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردن و تێکدان و ئاشکراکردن و ئامانجکردنی ئەو کەسانەی کە پشتگیری گروپی سەربازی  ڤاگنەر دەکەن، هەروەها وێنەی هەواڵگریی ئەمریکای نیشان دا کە کۆریای باکوور چەک بۆ ڤاگنەر دابین دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئۆکرانیا، هاوکات  جۆن کێربی ئاماژەی بەوەدا، وێنەکان لە  ١٨-١٩ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەشتی  ڕووسیا دەردەخەن کە دەچنە ناو کۆریای باکوور و بارێکی موشەک و مووشەکی پیادە هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕووسیا.

وتەبێژی ئاسایشی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری خۆی سەبارەت بە کڕینی چەکی ڤاگنەر لە کۆریای باکوور پێشکەش بە یەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سزاکانی کۆریای باکوور کردووە،  ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی چەک لە کۆریای باکورەوە ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە.

هاوکات  گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی ڤاگنەر وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەستنیشان دەکات، بەمەش دەیخاتە لیستی  گروپە مافیاییەکانی ئیتاڵیا و تاوانکارە ڕێکخراوەکانی ژاپۆن و ڕووسیا.

ئەم بریارەی ئەمریکا لەسەر گروپی ڤاگنەری سەربە ڕوسیا ڕێگە بە جێبەجێکردنی فراوانتری سزاکان دەدات دژی  گروپەکە، ناساندنی ڤاگنەر بە "رێکخراوی تاوانکاری نێودەوڵەتی" بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری ئەمریکا 13581 دەبێتە هۆی داخستنی هەر ڕێگەیەک بۆ  هەر سەروەت و سامانێکی ئەمریکی لە ڤاگنەر و قەدەغەکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە دابینکردنی پارە، کاڵا یان خزمەتگوزاری بۆ گروپەکە.

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار