52 هاوڵاتی کورد لەئێران لە2022 لەسێداره دراون

2 ساڵ لەمەوپێش



بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی 2022ی زایینیدا لانی کەم 52 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە سێدارە دراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان ئاشکرا بوە. ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٤ حاڵەت واتە ٨٪ زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی فیرووز مووسالوو و خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرجەم پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و لانی کە بەپێی پێوەری یاسا ناوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی بێبەری بوو، لە سێدارە درا. بەپێی ئەم بەڵگەنامانەی کە لە بەردەستدایە، ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ملهوڕانە نەیانهێشتووە دۆسیەکەی بنێردرێت بۆ دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی و لە کۆتاییدا لە سێدارەیان داوە.


هەروەها لەو ساڵەدا دوو ژن بە ناوەکانی فەرانەک بەهەشتی و سوهەیلا عابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی سنە و ئورمیە سزاکەیان جێبەجێ کران و لەسێدارەدران.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان بەپیی ئاماری ڕێکخراوەکە بەم شێوەیه؛
سیاسی: 1حاڵەت، $2ی کۆی حاڵەتەکان
کوشتنی بەئەنقەست: ٣٤ حاڵەت، ٥٦٪ی کۆی حاڵەتەکان
تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان: 15 حاڵەت، %29ی کۆی حاڵەتەکان
دزیی چەکدارانە: ٢ حاڵەت، ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان


بەپێی بەڵگە کۆکراوەکانی تیمی یاساییی هەنگاو، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەم‌ئاوا بووە کە هەر کامیان 9حاڵەت تۆمار کراوە.


هەروەها لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام و کەرەج هەر کامیان 8 حاڵەت، کرماشان 6 حاڵەت، ئەراک 5حاڵەت، سنە 4حاڵەت و بەندیخانەکانی حکوومەت لە ئەلیگوودەرز، میاندواو و یەزد هەر کامیان یەک حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار