باڵەخانەیەکی کوردان لە حەلەب داڕما و 7کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



لە گەڕەکی شێخمەقسوودی پارێزگای حەلەبی سوریا، باڵەخانەیەکی کوردان داڕما و بەوهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و هەڵمەتی گەڕان بەدوای نزیکەی ١٥ کەس بەردەوامە.

کاتژمێر دوو و جارەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی لە گەڕەکی شیخمەقسوودی پارێزگای حەلەب کە بە گەڕەکی کوردەکان دەناسرێت داڕما. 

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵیەکانی رۆژئاوای کوردستان، ٣٠ کەس لەو باڵەخانەیەدا دەژیان. بەگوێرەی ئامارەکان تاوکو ئیستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ١٠ کەسیش رزگارکراون.
هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەڕەکەکە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە و خەڵکی گەڕەکەکە بۆ رزگاکردنی نزیکەی ١٥ کەس بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، باڵەخانەکە بەهۆی شەڕی ١١ ساڵەی سوریاوە زیانێکی زۆری پێگەیشبوو و بەوهۆیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ داڕماوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار