هەدەپە سوتاندنی قورئانی لەلایەن ڕاستڕەوێکی دانیماریکی_سويدی شەرمەزارکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سوتاندنی قورئاناین لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە لەدژی هەرجۆرە هەوڵێکن بۆ دژایەتیکردنی ئایینەکان.
پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە بەجیا دوو تویتیان لەبارەی سووتاندنی قورئان لەلایەن راستڕەوێکی دانیمارکی – سویدی بڵاوکردەوە.
پەروین بوڵدان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " هێرشکردنە سەر هەر پیرۆزی و ئایینێک قبوڵ ناکرێت. ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، کتێبی پیرۆزی باوەڕی ئیسلام لە سوید دەکەین. ئێمە دژی هەموو جۆرە قسە و کردارێکی جەمسەرگەرین کە گەلان و ئایینەکان رووبەرووی یەکدی دەکەنەوە."
هەروەها میدحاد سانجاریش ئاماژەی بەوەکرد، " ئێمە بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لە سوید دەکەین. هێرشکردنە سەر بیروباوەڕ و پیرۆزیەکان بە هەموو پاساوێک رەت دەکەینەوە. ئێمە دژی هەموو جۆرە کارێکین کە گەلان و ئایینەکان دابەش بکات و دوژمنایەتیان بکات."
راسمۆس بالۆدان کە سەرکردەی پارتێکی توندڕەوە، دوێنێ لەبەرامبەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نوسخەیەکی قورئانی سووتاند، لە بەرامبەر دژایەتیکردنی تورکیا بۆ ئەندامیتی سوید لە ناتۆدا. ئەوەش کاردانەوەی توندی بەرپرسان و پارتە سیاسیەکان تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار