چەند ماددەیەکی خۆراک بۆ هاوڵاتیان هەرزان دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی بازرگانی عێراق محمد حەنون رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی کۆگاکانی ئامادەکردووە بۆ خستنە بازاڕی کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکییەکان بە نرخی پاڵپشتیکرا و بۆ بریکارەکان، لە رۆژی یەک شەممەوە تەبەقێک ھێلکە بە 4 ھەزار و ٧75 دینار و فەردەیەک ئارد بە ٤٠ ھەزار دینار بۆ بریکارەکان دابین دەکات، نرخەکان بەو شێوەیە جێگیر دەبێت.

ئەوت ئەوەشی ڕاگەیاند، بریکارەکان دەتوانن بەو نرخە دیاریکراوە ھێلکە و ئارد لە کۆگاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بکڕن، ئەوەش بەمەبەستی دابینکردنی کەلوپەل و خۆراکە بە نرخێکی گونجاو بۆ ھاووڵاتیان.

وتەبێژەکەی  ئەوەشی وت، بڕیارە لە داھاتوودا نرخی مریشک ھەرزان بکەن بە شێوەیەک نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ نیوەی نرخی ئێستا دابەزێنرێت ھەوڵەکانیش بەردەوام دەبن بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراکەکانی تر.

لەدێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی چاودێری وەزارەتی بازرگانی و نوێنەرانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئابووری لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، چاودێری بازاڕ دەکەن و لێپێچینەوەی یاسایی دەکەن لەحاڵەتی دەستکاریکردنی نرخەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار