بڕیاری زیادکردنی 3ماددە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان خرایە بواری جێبەجێکردن

2 ساڵ لەمەوپێش



دوای ئەوەی محمد سودانی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیایدا 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی زیادبکرێت ، زیاتر لە 5 ملیۆن هاوڵاتی سودمەند دەبن
.
ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی1یی 2023، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق زیادکردنی 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی وتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانج لێی دابەزاندنی نرخی خۆراكە. 

لەو بارەیەوە راگەیەندراوی حكومەت هاتوە : "یەك لیتر زەیت، یەك كیلۆگرام شەكر، 200 گرام چا، 250 گرام شیر و یەك كیلۆگرام ئاردی سفر بۆ هەر تاكێكی خێزانە كەم دەرامەتەكان زیادكراون و جگە لە بەشەخۆراكی مانگانەی خۆیان، ئەو خۆراكانەیان بەسەردا دابەشدەكرێت".

 ڕوونکراوەتەوە، كە ئەو سەبەتە خۆراكە دەدرێت بە 5 ملیۆن و 76 هەزار هاوڵاتی و مانگانە لە رێگەی زیادكردنی 18 هەزار تۆن خۆراكەوە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان، خواست لەسەر كڕینی خۆراك كەم دەكەنەوە و بە ئەوەش نرخەكان دادەبەزن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار