دوو هونەرمەند بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو هونەرمەندی کورد بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێکی هەدەپەدا لە شاری کۆجائەلی تورکیا گۆرانی کوردیان وتووە، دەستگیرکران.
دوێنێ شەو لە ناوەندی رێکخستنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری کۆجائەلی تورکیا ئاهەنگێک رێکخرا. گروپی موزیکی هەڤرا کە کۆمەڵێک هونەرمەندی کورد، بانگهێشتکران و گۆرانیان بە زمانی کوردی وت.
دواتر پۆلیسی تورکیا دوو ئەندامی ئەو گروپەی بە ناوەکانی یوسف کەلەش و گەنجای مۆرکۆچ بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی دەستگیر کرد.
گروپی هەڤرا تویتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و گرتنی هەردوو ئەندامی گروپەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی، " دەسەڵات ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر گۆرانیەکی کوردی رابگریت و لێرەوە دووبارەی دەکەینەوە کە فشارەکان ناتوانن رێگریمان لێبکەن."
لەمبارەیەوە عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، " دوای ئاهەنگی رێکخستنی گەنجانی هەدەپە لە ناوچەی دارجای کۆجائەلی دوو ئەندامی گروپی هەڤرا بە ناوەکانی گەنجای مۆرکۆچ و یوسف کەلەش بەهۆی ئەوەی بە کوردی گۆرانیان وتووە، دەستگیرکران. لە کاتێکدا کە لە سەدەی ٢١داین، تاوەکو ئێستاش بەهۆی زمانەوە هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێن. پێویستە ئەو هونەرمەندانە ئازاد بکرێن!