هێزە سنوریەکانی یونان دوو کوردی داواکراویان رادەستی تورکیا کردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


هێزە سنوریەکانی حکومەتی یونان بەڕێوەبەرێکی پێشووی هەدەپە و رۆژنامەنووسێکی کوردیان رادەستی تورکیا کردەوە کە سزایان زیندانیکردنیان لەسەرە.
ڕۆژنامەنووس موراد ڤەریم، کە بە تۆمەتی "یارمەتیدانی پەکەکە" لە مێردین بە ٤ ساڵ زیندانیکردن سزا درابوو، رووی لە یۆنان کردبوو، بەڵام یونان رادەستی دەوڵەتی تورکیای کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد سەیید دەمیر بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە کە تورکیا سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو، لەلایەن یونانەوە رادەستی تورکیا کرایەوە.
محەمەد سەیید دەمیر بەڕێوەبەری پێشووی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد، لە ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستنی تیرۆر' و ' پرۆپاگەندە بۆ تیرۆر' ٦ ساڵ و ٨ مانگ سزای بەسەردا سەپێندرابوو. دەمیر دوای بڕیاری دەستگیرکردن لە ٢٣ی کانونی دووەم لەگەڵ خانەوادەکەی رووی لە یونان کرد. بەڵام دەمیر و خانەوادەکەی لەلایەن یونانەوە رادەستی تورکیا کرانەوە.
محەمەد سەیید دەمیر و دایکی بە ناوی فەریدە دەمیر دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی یونانەوە رادەستکرانەوە، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکران. دواتر فەریدە دەمیر ئازادکرا و سەیید دەمیر بە بیانوی ئەوەی قەدەغەی چوونە دەرەوەی پێشێل کردووە، رەوانەی زیندانی شاری ئەدرنە کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار