دەمیرتاش دژی ئەردۆغان سکاڵا تۆمار دەکات
دەمیرتاش: پاڵاوتنی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا نایاساییە
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
2 ساڵ لەمەوپێش
دەمیرتاش لەدژی خۆکاندید کردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن سکاڵا تۆماردەکات و دەڵێت کاندید بونی ئەردۆغان بۆجاری سێیەم نایاساییە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایتەی تویتەر رایگەیاند؛ بۆجاری سێێەم خۆکاندید کردنی ئەردۆغان نایاساییە.
ئەو نوسیویەتی: لەدژی خۆکاندیدکردنی ئەردۆغان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سکاڵا تۆماردەکات و وتی: ئەردۆغان پاشا نییە تا هیچ یاسایەک نەیگرێتەوە.
بەپێی یاساکانی تورکیا هەر کەسێک تەنها دوو خول دەتوانێت سەرۆک کۆماری تورکیا بێت و ئەردۆغان دوو خولە سەرۆک کۆماری تورکیایە، لەبەر ئەوەی لەسیستمی بەرێوەبەری تورکیا لەیەکەم خولی سەرۆکایەتی ئەردۆغاندا سیستمەکە بۆ کۆماری گۆراوە ئاکەپە یەکەم خولی سەرۆکایەتی هەژمار ناکات و خۆهەڵبژاردنی ئەردۆغان بە خولی دوەم هەژماردەکات .