لەڕۆژئاوای کوردستان تۆڵەی شەهیدانی ڕەققە دەستیپێکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەسەدە دەستی بە ئۆپراسیۆنی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە شەهیدانی رەققە کرد
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش تەبقە، رەققە و گوندەکانی دەوروبەریان راگەیاند.
هەسەدە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کرد کە ئۆپراسۆنەکەیان لەژێر ناوی “هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە شەهیدانی رەققە” ئەنجام داوە.
هەسەدە سەرلەبەیانی ئەمڕ چوارشەممە، دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی راگەیاند و هەڵیکوتایە سەر دەیان گوند و ماڵ لە رەقە و گوندەکانی، تەبقە و گوندەکان، کەرەما، سیرین و گوندەکانی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنەکان "بەپێی ئەو پلانەی بۆیان دارێژراوە و لە کاتی دیاریکراو ئەنجامدراون و ئەنجامێکی باشیان بەدەستهێناوە کە لە راگەیەندراوێکی دیکەدا بڵاوی دەکەنەوە.
بەیانی رۆژی دووشەممە، ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گەڕەکی دەرعیەی شاری رەققە هێرشکرایە سەر بارەگای ئاسایشی رەققە و لە ئەنجامدا چوار کارمەندى ئاسایش و دوو شەرڤانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتى (هەسەدە) شەهید بوون.
دوابەدوای هێرشەکە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت و وتی، دوو چەکداری رێکخراوەکەیان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای هەسەدە لە رۆژئاوای رەققە.
ئۆپراسۆنەکەی ئەمڕۆی هەسەدەش لەژێر ناوی “هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە شەهیدانی رەققە” ئەنجام دراوە.