عوسمانی حاجی مەحمود پرۆژەیەكی تایبەت و چەند مەرجێك دەخاتە بەردەم گۆڕان

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی
 سەرچاوەیەك لە  عوسمانی حاجی مەحمود - سەركردەی دیاری هەرێمی كوردستان دەڵێت: عوسمانی حاجی مەحمود ئامادەیی دەربڕیوە ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی‌و ئیرادەی بۆ هەستانەوەو چاكسازیی هەبێت، ئەویش ئامادەیە بەپڕۆژەیەكی تایبەتەوە بگەڕێتەوە بۆ ناو بزوتنەوەكەو پێكەوە هەنگاوەكان بنێن بۆ پرۆسەی هەستانەوە.
سەرچاوەیەك بە سایتی (شارپرێس)ی راگەیاند: كە پڕۆژەكەی عوسمانی حاجی مەحمود، تایبەتە بەدەستنیشانكردنی هۆكاری شكستی گۆڕان ‌و نەخشە ڕێگەی هەستانەوەی بزوتنەوەكە، بۆ ئەم مەبەستە لەئێستادا سەردان‌و دانیشتن‌و پەیوەندیی بەردەوامە لەنێوان هەردولاداو بڕیاریشە لەچەند ڕۆژی داهاتودا عوسمانی حاجی مەحمود پڕۆژەكەی بخاتە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕان.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: عوسمانی حاجی مەحمود وەڵامی چەند دەستپێشخەرییەكی داوەتەوەو پێیڕاگەیاندون، گۆڕان توشی شكستێكی گەورە بوەو بۆ هەستانەوەشی پێویستی بەبڕیارێكی ئازایانەو ڕاشكاوانە هەیە. عوسمانی حاجی مەحمود وتویەتی: "دەبێت پەنجە بخرێتەسەر برینەكان‌و هۆكارەكانی ئەو شكستەی گۆڕان ڕوبەڕوی بۆتەوە".
لەدوای هەڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبەری 2021 عێراق كاتێك بزوتنەوەی گۆڕان دوچاری شكستێكی گەورە بۆوە نەیتوانی هیچ كورسیەكی پەرلەمانیی بەدەستبهێنێت، زۆرێك لەسەركردەو دامەزرێنەرانی بزوتنەوەكە، لەگەڵ ژمارەیەك هەڵسوڕاو و بەشێك لەكەسایەتیەكان‌و دەنگدەرانی بزوتنەوەكەو زۆر هەوڵیاندا پەیوەندییەكانی نێوان بزوتنەوەكەو عوسمانی حاجی مەحمود ئاسایی بكەنەوەو چارەسەرێك بدۆزنەوە وەك پڕۆژەیەك بۆ هەستانەوەی گۆڕان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار