دەمیرتاش: چەتەکانی داڵتۆن شکست دەهێنن

2 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش دەسەڵاتی تورکیای بە برایانی داڵتۆن بەناوکرد کە لە فیلم کارتۆنی لوکی لوکدا سێ کارەکتەری تاوانبارن و وتی، " چەتەکانی داڵتۆن شکست دەهێنن."
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و ماوەی نزیکەی مانگێکە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکاندا بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کردووە، توێتێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە.
دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، پێویستە هاوڵاتیانی تورکیا گوێ بە ئەو راپرسیانە نەگرن کە لەلایەن دەسەڵات خۆیەوە ئامادکراون و وتی، دەسەڵات وەک 'چەتەکانی داڵتۆن' شکست دەهێنێت.
' مەبەستی دەمیرتاش ئەو چوار برایەی نێو فیلم کارتۆنی لولی لوکدا کە چوار برای تاوانبارن و هەموو کاتێک بەهۆی تاوانەکانیانەوە لەلایەن لوکی لوکەوە دەستگیر دەکێن'
دەمیرتاش دەشڵێت، " ورەتان هەبێت، بە جۆش و خڕۆش و متمانەوە تێکۆشانتان فراوان بکەن. لە کاتێکدا کە ئێوە هەن پێویستی بە ' لوکی لوک' نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار