حکومەتی هەرێم کێشەیەکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتیدا بۆ درووستبوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، دوای دابەزینی بەھای نەوتی ھەرێم و شکستی ھەوڵەکانی گروپی کۆمپانیاکانی ترافیگۆرا بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێ لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە کارکردنی لەگەڵ ھەرێم راگرتووە.

هەر بەپێی هەواڵەکە ئەم هەنگاوەی کۆمپانیاکە لە دوای ئەوە دێت، لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس، نوێنەرانی کۆمپانیای ترافیگۆرا بەنیازبوون کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بکەن و دانوستان لەسەر ئەوە بابەتە بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە لە دوایین ساتەکاندا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەبێ ھیچ روونکردنەوەیەک ھەڵوەشاوەتەوە.

گروپی کۆمپانیاکانی ترافیگۆرا یەکێکە لەو کۆمپانیا گەورانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ چەندین ملیار دۆلاری لەپێناو کرینی نەوتی ھەرێم داوەتە حکومەتی ھەرێم، تا ھەفتەی رابردووش حکومەتی ھەرێم ٢٧٣ ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکە بووە، دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی داڤۆسیش، ترافیگۆرا ویستوویەتی ھۆشداری بداتە حکومەتی ھەرێم بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار