نوێترین لێدوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەرناردنی پارە بۆ هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت یاسای نەوت و غاز پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم رێکدەخاتەوەو دەربارەی ناردنی پارەش بۆ هەرێم ئاماژە بەوەدەکات یاسای بودجە ئەو بابەتە چارەسەر دەکات.

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس ٢٤ رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ فەرەنسا دەبێتە گواستنەوەیەکی جۆری لە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و لە رێگەی ئیمزاکردنی رێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژی کە ٥٠ بوار لەخۆدەگرێت، مۆرکێکی ستراتیژی وەرگرتووە.

سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ھەرێم و بەغداد سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، یاسای بودجە بەشێکی زۆری کێشەکانی ناردنی پارە بە پێی دەستور چارەسەر دەکات و  دواتریش کار بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دەکەن کە پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت رێکدەخات.

دەربارەی مانەوەی سوپای وڵاتانی دیکە لەعێراق سوودانی وتی، عێراق پێویستی بە ھێزی شەڕکەری بیانی نیە، بەڵکو پێویستی بەھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

سودانی دوپاتیشیکردەوە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە ھەوڵی نزیکبوونەوەی لەگەڵ ئێران و سعودیە داوەو بەمنزیکانەش گەڕەکێکی تری دانوستانەکانی ھەردوو وڵات لە بەغداد رێکدەخەن، رونیشیکردەوە، دەستدرێژیکردنە سەر خاکی عێراق کارێکی رەتکراوەو ئیدانەکراوەو دیالۆگ باشترین رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تورکیاو ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار