نرخی تابلۆیەک کە بۆپشتگیریکردن لە هەدەپە خراوەتە مەزادەوە گەیشتە 7500دۆلار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نرخی تابلویەکی هاکان یاشار نیگارکێشی کورد کە لە نەرویچ دەژی گەیشتە حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلار کە بۆ پشتگیریکردنی دارایی بۆ هەدەپە خستوویەتیە مەزادێکی کراوەوە.
دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەدژی بڕینی بودجەکەی لەلایەن دادگای دەستووریەوە، کەمپەینێکی بەناوی ' گەلەکەمان گەنجینەی ئێمەیە' راگەیاند، هاکان یاشار نیگارکێشی کورد کە لە نەرویچ دەژی بۆ پشتگیریکردنی دارایی بۆ هەدەپە، تابلویەکی خۆی خستە مەزادێکی کراوەوە.
نرخی تابلوکە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی. تابلۆکە کە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان نمایشکراوە، بووەتە جێی سەرنجی هاوڵاتیان.
چەند رۆژ لەمەوبەریش باش دەمیرتاش هاوسەرۆکی سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەردانی پێشانگای هاکان یاشاری کردبوو و ئەم تابلویەی پەسەند کردبوو و بۆیەش هاکان یاشار تابلوکەی بۆ پشتگیریکردن لە هەدەپە خستە مەزادەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار