دەفتەری پاسپۆرت لەسەرتاسەری عێراق نەماوە

2 ساڵ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەنێت، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە

بەڕێوبەراتیەکە دەشڵێت: تەنها پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی1ی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە، داوا دەکەین چاوەڕێبکەن تا ئاگادارتان دەکەینەوە.

بەڕێوبەراتیەکەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆکاری نەخۆشیی.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییانی سنورەکەی لە بوونی هەمان حاڵەت ئاگادارکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار