پلانی نوێی بانکی ناوەندی عێراق بۆبەرزکردنەوەی بەهای دینار ئاشکراکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەتەوە و هەردوولا سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت بە زووترین کات سەقامگیری دارایی بۆ بازارەکانی عێراق و نرخی دۆلار بگەڕێتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت "پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لە رێکارەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار کردووە و پلانێکی خستووەتەڕوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر پلانەکە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پێویستبوونی پابەندبوون بە رێکارە یاساییەکانی تایبەتبە ئاڵوگۆڕی دراو و پاراستنی ئابووری عێراق کردووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، جێبەجێکردنی رێکارە جیهانیەکان و بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی دراوەکان و کاری بانکە ناحکومییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن گرنگە. دەشڵێت، "پێویستە بەپێی یاساکانی بانکی ناوەندی عێراق لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچییەکان بکرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار