منداڵێک ماوەی حەوت ساڵە لەناو خۆپیشاندانەکاندایە

7 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڤاری تهمهن 12 ساڵ، ئهو کاتانهى وهکو خهوێک دێته پێش چاو کاتێک له تهمهنى پێنج ساڵیدا له خۆپیشاندانهکانى 17 شوباتی ساڵى 2011 لهگهڵ دایکى لهسهراى سلێمانى لهناو خۆپیشاندانهکاندا، پهنجهکانى وهکو گهورهکان بهرزدهکردهوه.

کاتێک وێنهکانى حەوت ساڵ پێش ئێستاى پیشاندهدهرێت، به کهمى ئهو کاتانهى دێته پێش چاو، ڤاری دهڵێت ئهو لهو کاتانهدا نهیزانیوه که دهبێت بۆچی لهناو ئهو قهرهباڵغییهدا بێت.

بهڵام ئێستا که تهمهنى 12 ساڵه له ههموو شتێک تێدهگات، بۆ نمونه دهتوانێت له دایکی بپرسێت، که ئایا بۆچی بایکۆت شکاوه؟ ئایا مووچهکهیان دراوه؟ لهکاتێکدا دایکى دهڵێت کاتێک ئهو له تهمهنى کچهکهى بووه، نهیزانیوه مووچه چیه.

سروشت هاواری دایکی ڤاری، یهکێکه له ئهندامانى ئهنجومهنى مامۆستایانى ناڕازیی، ئهو له ساڵى 2011هوه تاکو خۆپیشاندانهکانى ئهم دواییه بهشداری سهرجهم خۆپیشاندان و ناڕازایهتیه جهماوهریهکانى کردووه.

سروشت نهیتوانیوه له ماڵهوه منداڵهکهى به تهنیا بهجێ بهێڵێ، ههربۆیه ههمیشه لهگهڵ خۆى بردوویهتى بۆ ناو خۆپیشاندانهکان.

لهناو خێمهى مامۆستایانى ناڕازیی لهبهردهم دادگایی سلێمانى، ڤاری لهشهوێکدا لهگهڵ دایکی و چهند مامۆستایهکى تر که ئهوانیش منداڵهکانیان لهگهڵ خۆیان هێنابوو، لهسهر کورسییهک دانیشتبوو گوێی لهو گۆرانییه نیشتیمانییانه دهگرت که مامۆستاکان لهڕێگهى موکهبهرهیهکهوه بۆ خۆپیشاندهرهکان پهخشیان دهکرد.

ڤاری وتى که ئهو حهزناکات لهوناو خێمهکاندا بێت، بهڵکو حهزی دهکرد لهماڵهوه بوایهو بهڕۆژیش لهگهڵ هاوڕێکانى لهقوتابخانه بوایه.

ئهم منداڵه بههۆى دایکییهوه حهزی کردووه ببێت بهمامۆستا، بهڵام ئێستا ئهو خهونهى گۆڕاوه وتی «پێشتر حهزم دهکرد ببم بهمامۆستا وهکو دایکم، ئێستا هیچ حهزناکهم»

کاتێک سهیری پرچه درێژو چاوه کاڵهکهی ڤاری دهکهیت، بیرت بۆئهوه ناچێت ئهم مناڵه له دنیاى گهورهکان تێبگات، ئهگهرچی به کهمی قسهدهکات، کهچی به قسهکانى سهرنجت رادهکێشێت که ئهو لهناو دنیاى گهورهکاندا دهژیت.

ڤاری وتى «من ههست به غهدر دهکهم». کاتێک ڤاری وایوت، دایکى وتى که ئهو قسانه بۆ ئهو جێگهى سهرنجن، چونکه ئێستا کچهکهى ههموو شتێک دهزانێت لهبارهى ئهو کێشانهى که ئهو وهکو مامۆستا ههیهتى.

سروشت هاواری که‌ هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى مامۆستایانه‌وه‌یه‌، وتى «من که‌ له‌ ته‌مه‌نى منداڵه‌که‌م بووم، نه‌مده‌زانی مووچه‌ چییه‌، پاره‌ چیه‌و له‌کوێوه‌ دێت و چۆن خه‌رج ده‌کرێت، من له‌ناو دنیاى مناڵى خۆمدا ده‌ژیام، به‌ڵام منداڵه‌که‌م هه‌موو شتێک ده‌زانێت، ئه‌و ده‌زانێت بایکۆت چییه‌، پاشه‌که‌وت چییه‌، کاتێک بایکۆت ده‌شکێت لێم ده‌پرسێت ئایا پاشه‌که‌وت هه‌ڵگیراوه‌؟ چۆن بایکۆت شکێنرا؟».

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار