بایدن و سودانی بەتەلەفون قسەیان کرد، واشنتۆن ئامادەیە لەدۆسیەی ئابوری هاوکاری عێراق بکات
2 ساڵ لەمەوپێش
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دۆسیەی ئابوورییان تاووتوێ كردوە.
كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردوە، بایدن، پابەندبوونی ئەمریكای بەرامبەر بە عێراق لەبەرامبەر پەرەسەندەكانی ناوچەكەدا
دووپاتكردوەتەوە، هەروەك هەردوولا بەهێزكردنی سەروەریی و سەربەخۆیی خاكی عێراقیان دووپات كردوەتەوە.
هەروەك جۆبایدن و محمد سودانی لە بارەی كارنامەی ئابووری حکومەتی عێراق و پلانی زامنكردنی ئابووری عێراقیان تاڵوتووێ كردوە و لەو روەوە بایدن رایگەیاند، ئامادەن بە تەواوی پشتیوانی بكەن.
لە بارەی هەرەشەكانی داعش و ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییشەوە بایدن پاراستنی عێراقی دووپاتكردوەتەوە.
جێی باسە هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفونییەکە، بایدن پابەندبونی واشنتۆنی بە ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوڵاتی دوپاتکردۆتەوە