لەسەر بەقاچاخبردنی دراو خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی گەورە دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق لەرایگەیاندوێکدا بڵاوی کردەوە، خاوەنى چەند کۆمپانیایەکى گەورەیان دەستگیرکردووە، بەتۆمەتى یاریکردن بە نرخى دراو و بەقاچاخبردنى. هەروەها شانەی راگەیاندنى ئەمنى دەستگیرکردنى چوار کەسی دیکەى راگەیاند بەتۆمەتى ئەوەى بەشێوەیەکى نافەرمى کارى حەواڵەکردنى دراویان کردووە و 278 هەزار دۆلار و 660 ملیۆن دیناریان پێگیراوە.
رۆژی 2ى 2ى 2023، ئەرشەد حاکم، وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق لە ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە خاوەنى کۆمپانیا گەورەکان یان دەستگیرکردووە کە، یارییان بە نرخی دراو کردووە و بەقاچاخ بردویانەتە دەرەوە.
وتەبێژەکە وتیشی: ئەو پرۆسەیە لەدواى هەوڵى هەواڵگرى و لەسەر بنەماى فەرمانى دادوەر بووە و ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەرجەم داواکراوان دەستگیردەکرێن لە چوارچێوەى پلان و هەوڵى حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەقاچاخبردنى دراو.