ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی گەڕانەوەی نرخی دینار بۆ نرخەکەی پێش‌ویی ئاشکراکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
راوێژكارێكى محمد شیاع سودانی رایگه‌یاند: کۆتای هاتنی دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى وگه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نرخى پێشوو لە ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه ڕوودەدات.
فادی ئەلشه‌ممه‌رى ئاماژه‌ى بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئەستەنبوڵ له‌نێوان بانكى ناوه‌ندى عێراق وگه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا كرد‌و وتوێتی: بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆمه‌ڵێك رێكارى نوێى بڵاوكردۆته‌وه وئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ دابه‌زینى نرخى دۆلار وهه‌روه‌ها رێكاری دیكه‌شى گرتووته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى دۆلار ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و زیان به‌نرخى دراو ده‌گه‌یه‌نن.
شه‌ممه‌رى گوتیشى: له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه ده‌بینین كه‌نرخى دراوه‌كان سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت وده‌چێته‌وه سه‌ر نرخى پێشووترى.
جێی باسە، دوای کۆبونەوەکەی ئەستەبوڵ لە نێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق و خەزێنەی ئەمریکا، لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆیەوە، دواتریش بانکی ناوندی چەند بڕیارێکی تری دەکرد بۆ جێگێربون و زیاتر بەرزبونەوەی نرخی دینار، بەڵام نرخی دینار تا ئەم ساتە، جێگێر نیە و بەردەوام لەبەرزو نزمیی دایە،