راپرسیی: 81%ی دانیشتوانی ئێران دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین

زۆرینەی دانیشتوانی ئێران گەشبینن بە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکان

2 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندێکی راپرسی ئاشکرای دەکات کە زۆرینەی دانیشتوانی ئێران دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەن بەڵام 15%ی خەڵک دژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیین.

ناوەندی توێژینەوە بۆ راپرسیی لە ئێران (Gamaan) بڵاوی کردوەتەوە؛ بە پێی نوێترین راپرسی 81%ی دانیشتوانی ناوخۆ و 90%ی هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و ئەگەر ریفراندۆم بکرێت دەنگ بە دەسەڵاتی ئێستا نادەن .

بە پێی راپرسییەکە 67%ی بەشداربوانی ناوخۆی ئێران پێیان وایە ناڕەزایەتییەکانی ماوەی رابردو ئەنجامی دەبێت و 90%ی هاوڵاتییانی ئێرانیی لە دەرەوە گەشبینن بە ئەنجامەکانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەرامبەردا تەنها 9%ی خەڵک پێیان وایەوە سەرهەڵدان و ناڕەزیەتییەکان ئەنجامی نابێت.

نزیکەی 158 هەزار کەس لە ناوخۆیی ئێران بەشدارییان لە راپرسەییەکەدا کردوە و 42 هەزارکەسیش لە دەرەوە پرسیارەکانی ئەو راپرسییەیان وەڵام داوەتەوە و زۆرینەیان رایانگەیاندوە ئەگەر هاوشێوەی ساڵی (1/4/1979) ریفراندۆم بکرێت ئەوا دەنگ بە دەسەڵاتی ئێستا نادەن لە کاتێکدا بە پێی ئەو بانگەشەی دەسەڵات دەیکات  98%ی دانیشتوانی ئێران دژی سیستمی پاشایەتی دەنگیان بە کۆماری ئیسلامی داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار