پەیمانگای توێژینەوەی واشنتن: حوکمەتەکەی سودانی هۆشداریەکانی فەرامۆش کردووە و لەبیری کردووە کە چی چاوەڕێی ئەو وڵاتە ئەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەیمانگای توێژینەوەی واشنتن: حوکمەتەکەی سودانی هۆشداریەکانی فەرامۆش کردووە و لەبیری کردووە کە چی چاوەڕێی ئەو وڵاتە ئەکات

دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی حوکمەتی نوێی عێراق، پەیمانگای واشنتنی ئەمریکی حوکمەتەکی سودانی بەمجۆرە هەڵسەنگاند،" حکومەتی عێراق هۆشداریەکانی فەرامۆش کردووە و لەبیری کردووە چی چاوەڕێی ئەو وڵاتە ئەکات.

لە ڕاپۆرتێکیدا پەیمانگای واشنتنی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی شێوازی حوکمڕانی حکومەتە نوێیەکەی عێراق و بەڵێنەکانی شیاع سودانیەوە دەڵێت، لەماوەی ١٠٠ رۆژی یەکەمیدا حکومەت بەرژەوەندیی لایەنگرانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە گشتىیه‌كان، ئاماژەش بەوە ئەدات سودانی زۆرینەی بەڵێنەکانی خۆی بەجێ نەگەیاندووە بەمەش زیانی گەیاندووە بە ئابوری و ئاسایش و سەروەری مافی مرۆڤ لە عێراق.

لەبارەی هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردنەوە لەلایەن حوکمەتەکەی سودانیەوە، ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای واشنتن جەختی لەوە کردۆتەوە کە لەگەڵ ئەوەی حوکمەت بڕیاریدابوو لەماوەی سێ مانگدا یاسای هەڵبژاردن هەموار بکاتەوە، بەڵام حوکمەتەکە بۆماوەی چوار ساڵ درێژکرایەوە، چونکە وادیاربوو چوارچێوەی هاوئاهەنگی مەیلی هەڵبژاردنی نیە.

هاوکات لەبارەی کارەکانی حوکمەتەوە بۆ بەهێزکردنی بەرگری و ئاسایش وسەروەری عێراق، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بەرگری وکارەکانی هێزە چەکدارەکان شکستی هێناوە بۆ کەمکردنەوەی هێرش ودەستتێوەردانەکانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت تورکیا و ئێران بۆسەر عێراق، بەتایبەتیش هەرێمیی کوردستان.

 هەروەها دەڵێت بەرگری حوکمەت لە ئیدانەکردنێک وناڕەزایەتی دەربڕینێک زیاتر نەبووە، هەروەها باسیشی لەوەکردووە لەبری پاراستنی سنورەکان ودانانی سنورێک بۆ ئەو وڵاتانە سودانی دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشە درۆنیەکانی سەر  هەرێمی کوردستان چۆتە ئێران و دەستخۆشی ڕۆڵی ئێرانی کردووە لەپاراستنی سنورەکان.

لەبارەی چاکسازیەکانی حکومەت و فرەجۆرکردنی سەرچاوەی داهاتەوە کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر، حوکمەتەکی سودانی بەپێچەوانەوە خەرجییه‌كانی بۆ مووچەی کەرتی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣  بە بەهای  ٢٠ تریلیۆن دیناری دیکە زیاد کرد ئەمەش بەهۆی دامه‌زراندنی ٦٦ هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و ٣٦٠  هه‌زار گرێبه‌ستی كاتی ، کە ئه‌مه‌ كێشه‌ی وڵاتێكی وه‌ك عێراق چاره‌سه‌ر ناكات کە ‌ ژماره‌ی دانیشتوانی به‌ ٤٢ ملیۆن كه‌س دەخەمڵێنرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار