دەمیرتاش بە کوردی تویتێکی بڵاوکردەوە: بەڵێنی سەرکەوتنمان داوە
2 ساڵ لەمەوپێش
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، رایگەیاند، پێویستە لایەنگرانی هەدەپە گوێ لە هەندێک گفتوگۆی ناپەسەند نەگرن و کار بۆ هەڵبژاردن بکەن."
دەمیرتاش تویتێکی بە زمانی کوردی (کورمانجی) لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە دەنگ بە هەدەپە دەدەن.
دەمیرتاش دەڵێت، بەشداری لە کاروچالاکی هەڵبژاردن بکەن و بەگوێرەی سەرۆکەکانتان بجووڵێنەوە.
تویتەکە بەم شێوەیەیە:
" هەر کەسێک چی دەڵێت با بیڵێت، گوێ لە گفتوگۆی بێئەخلاق و بێئەدەب مەگرن.
لە هەموو جێگەیەک خۆتان رێکبخەن و بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردنەکاندا بکەن و بەگوێرەی سەرۆکەکانتان بجووڵێنەوە.
بەڵێنمان داوە، سەردەکەوین. سڵاوی گەرم..."
https://twitter.com/hdpdemirtas/status/1622238818647564289?s=20&t=6RwrAGBKDLpWkie-6O0lXg
بابهتی پهیوهندیدار