کۆبونەوەی محمد سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتای هات، باسی نرخی دۆلاریش کراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیانداوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاتووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و تاوتوێی پێشهاته‌كانی بواری سیاسی و ئه‌منیه‌كانی كرد، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی بودجه.
ئاماژە بەوە کراوە ، سه‌رۆك وه‌زیران ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی له‌باره‌ی ئه‌و میكانیزمانه خسته‌ڕو كه له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی فیدڕاڵی داڕێژراون و هه‌وڵی گونجانی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا داوه، هه‌روه‌ها رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا كه بانكی ناوه‌ندی عێراق دو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له ئیستانبوڵ ئه‌نجامیدا.
محمد شیاع سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بانكی ناوه‌ندی پێشكه‌شیان ده‌كات له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی دارایی و بانكیدا دێنه ئاراوه".
رێوشوێنه حكومییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵاوسانی به‌های دراو له‌سه‌ر چینه هه‌ژار و په‌راوێزخراوه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی داهاتوی شاندی عێراقی بۆ واشنتن به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ته‌واوكردنی كۆبونه‌وه‌كانی ئەستەنبوڵ، بەشێکی تری تەوەری کۆبونەوەکە بووە.