ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا 10هەزار کەسی تێپەڕاند

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی نوێترین ئاماری فەرمی، لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیادا، زیاتر لە 10 هەزار کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە.
فوئاد ئوکتای یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماری نوێی گیانلەدەستدان و بریندارانی بومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە ناوەندەکەی چیای نورحەقی شاری دیلۆکی باکوری کوردستان بوو و بە گوڕی 7.7 پلەی ریختەر روویدا.

ئوکتای رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی هەزار و 541 کەس لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون، هەروەها نۆ هەزار و 733 کەسیش بریندار بوون و وتی، بە تەنیا لە شاری هاتای 520 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی قسەکانی فوئاد ئوکتای، سێ هەزار و ٤٧١ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.

بەگوێرەی ژمارەیەک دیمەنی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، هاوڵاتیان دەڵێن، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان تاوەکو ئێستا لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندان و پیشبینی دەکرێت، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە زیاتر ببێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە

کاتژمێرێک لەمەوپێش

وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش


یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش