ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا لە 25هەزار کەس نزیک بووەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
دەزگای کارەساتە سروشتیەکانی تورکیا ئامارێکی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەکانی دوێنێ باکوری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئاماری دەزگاکە، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 381 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 426 کەسیش بریندار بوون.
دەزگای کارەساتە سروشتیەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە 13 هەزار و 740کەس وەک تیمی رزگارکردن، بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانەکراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:13 خولەک، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 5.6 ناوچەی گولباشی پارێزگای سەرمسوری باکوری کوردستانی هەژاند، بەڵام زیانەکانی ئاشکرا نەکراون.
بابهتی پهیوهندیدار