پزیشکێکی سوری: نەخۆشخانەکان کارەبایان نەماوە و پڕبوونەوتەوە بە منداڵی مردوو و بریندار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

  پزیشکێک لە نەخۆشخانەی باب ئەلهەوا دوای ١٨ کاتژمێر لە نەشتەرگەری بۆ بریندارەکانی بومەلەرزەکە باسی دۆخی نەخۆشخانەکە دەکات ودەڵێت، کارەبامان نیە وکەلوپەلی پێویستمان نیە بۆ چارەسەری نەخۆشخەکان، زۆربەی نەخۆشەکان منداڵن و بەسەختی بریندارن و ناچاریشن چەند کاتژمێر لە چاوەڕوانیدابن بۆ پشکنین.

دکتۆر ئوسامە سالۆم، لە نەخۆشخانەی باب ئەلهەوا لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئەمریکی سوری کار دەکات، لەو ناوچەیەی کە زیاتر لە ٤٠٠ قوربانی لێکەوتۆتەوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ئەو پزیشکە دەڵێت ئەو کارەساتە دۆخی جەنگی بیر دەخاتەوە، هەروەها  باس لەوەدەکات کە زۆربەی نەخۆشەکان منداڵن ودوای ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر لە سەرمایەکی زۆردا ماونەتەوە لەژێر داروبەردی باڵەخانەکاندا توشی خوێنبەربوونیکی زۆر بوون وگیان لەدەست ئەدەن، وتیشی بەڕاستی ئەمە کارەساتە.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشداوە کە سنورەکان لەو ناوچەیە بەتەواوی لەگەڵ تورکیا داخراوە وناتوانین نەخۆشەکان بگوازینەوە بۆ تورکیا، ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەرمان درووستکردووە، بەهەموو نەخۆشخانەکە تەنها یەک سیتی سکانمان هەیە بۆ نەخۆشەکان ئەوەش وایکردووە لەو دۆخەدا چەند کاتژمێر نەخۆشەکان لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە تاوەکو دەتوانن پشکنین بکەن.

 

دۆخەکە دکتۆر سالۆمی  بۆ ڕوداوەکەی حەلەبی لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕاندەوە کە نەخۆشخانە و ماڵ و خانووەکانی وێران کرد و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژران، ئەو دەڵێت زۆر دڵتەنگم و ئەم ڕوداوە بۆ سوریەکان خراپترە چونکە ئێمە ساڵانێکی زۆر وەک وڵاتێکی پڕ لەجەنگ ژیاوین، هەروەها لەبارەی بومەلەرزە یەک لەدوای یەکەکانەوە دەڵێت زۆر بەهێزبوون و ئەوە کارەساتە.

هاوکات لەبارەی چارەسەری قوربانیەکانەوە دەڵێت ئێمە هیوامان لەدەست ئەدەین بۆڕگارکردنی منداڵان و قوربانیەکان  بەهۆی کەمی دەرمان وتەواوبوونی کەلوپەلی پێویستەوە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا .

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەدان کەس کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە بەردەوامە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی گەورە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری سوریای گرتەوە و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسی کوشت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار