ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان 500ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانە و رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە مانگی کانووی دووەمی ساڵی 2023وە، ڕۆژانە 500 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بەرهەمهێناوە.

ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی 2022دا کۆمپانیاکە 182 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان قازانج کردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەساڵی 2022 بە بەراورد بەساڵی 2021 داهاتی کۆمپانیاکە بەرێژەی %53 زیادیکردووە.

دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2005 دامەزراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار